دیمه‌نى یه‌كێك له‌و كێڵگانانه.. وێنه 964+
رانیە: ئه‌و كێڵگه سه‌وزانه‌ى به ئاوى پیس ئاوده‌دران تێكدران
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
له رانیە، ئه‌و كێڵگانه‌ى سه‌وزه‌ى جیاجیاى لێ چێندراوه و به ئاوى قوڕس و پیس ئاو ده‌دران، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌نده‌وه تێكدران.
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای رانیە، بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرین و نوێنەری بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو کێڵگانەیان به شۆفڵ کێڵایەوە و له‌ناویان بردن.
ئەو كێڵگانه دەکەونە نزیک ناوچەی پیشەسازی رانیە و رۆژانە رێژه‌یه‌كی زۆرى سەوزەی رانیەیان دابین دەکرد.
ناجیە حامید بەڕێوەبەری خۆپاراستنی ته‌ندروستى راپەڕین بە 964ـی وت، ئەوان پێشتر بە نوسراوی فەرمی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادارکردووەتەوە کە ئەم زەویانە مەترسیدارن لەسەر تەندروستی هاوڵاتیان.
وتیشی “داوامان کردووە هەموو ئەو زەویانە تێکبدرێن کە بە ئاوی قورس سەوزە بەرهەم دەهێنن، بۆئه‌وه‌ى دووباره‌ى نه‌كه‌نه‌وه”.
روونیكرده‌وه، ئه‌و كێڵگانه‌ى به ئاوى بیر ئاو ده‌درێن، رێگه‌پێدراون.
بەڕێوەبەری خۆپاراستنی ته‌ندروستى راپەڕین، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هەبوونی ئەم جۆرە سەوزەیەى به‌ئاوى قوڕس ئاو ده‌درێت، پێچەوانەی رێنماییە تەندروستیەکانە، بۆیه هه‌ڵمه‌تى تێكدانیان بەردەوام دەبێت.
وتیشی “هەر خاوەن زەویەک ئه‌و كاره دووباره بكاته‌وه، رێکاری توندی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر” .
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن