کەلوپەل گران دەکات
نرخی دۆلار لە بازاڕی هەولێر گەیشتە سەروو 155 هەزار دینار
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئەمرۆ لە بازارەكانی شاری هەولێر دۆلار بە 155 و 330 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت و خاوەن نوسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراویش هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ پروپاگەندە دەگەڕێنیتەوە.
سەعدی عەلی خاوەنی نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بۆرسەی هەولێر بۆ 964 وتی، لەماوەی رۆژانی رابردوو پروپاگەندە هەبوو كە بانكی ناوەندی عێراقی دەتكاری نرخی دۆلار دەكات بەرامبەر بە دینار، بەڵام بانكی ناوەندی عێراقی بریارەكەی رەتكردەوە پاشان دۆلار نزیك بووە لە156 هەزار دینار دواتر دابەزی.
وتیشی، ئەو ترسە هەر دەمێنی تاوەكو لە ئەنجومەنی پەرلەمانی عێراق ئەو بڕیارە جێگیر دەكەن، جگە لەمەش بازرگانەكانی هەرێمی كوردستان لەسیستمی ئەسیكۆدا مامەڵە ناكەن ئەوە هۆكارێكە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.
ئاماژەی بەوەشکرد، دۆلار گران بێت بێگومان كەل و پەلیش لە بازاڕدا گران دەبێت و بارگرانی بۆ هاوڵاتیان دروست دەبێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی