چاوەڕێی سزا بکەن
قوتابیانی دهۆک کەلوپەلەکانی بەشە ناوخۆیی بگەڕێننەوە
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
کارگێریی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی دهۆک، رۆژی سێشەممەی داهاتووی وهك دوا واده بۆ قوتابیان داناوه، تا کەلوپەلەکانیان رادهستی کۆگای بەشە ناوخۆییهكان بكهنهوه، به پێچهوانهوه سزا دهدرێن.
مەردان ئەتروشی، “بەرێوهبەری بهشه ناوخۆییەکانی زانکۆی دهۆک بە 964ی وت، ساڵانە لە کاتی هاتنی قوتابیان بۆ زانکۆ، ئهوانهی ماڵەکانیان لە دەرەوەی پارێزگای دهۆکن و ئێمە شوێنی حەوانەوە بۆیان دابین دەکەین، لە بەشە ناوخۆییەکان کەلوپەلی پێویستیان بۆ دابین دەکرێت، وەک بهفرگر، تەباخ، سۆپا، موبەریدە، مۆکێت، و سیسهمی نوستن و جلشۆر، ئەم کەلوپەلانە لە کاتی کۆتاییهاتنی خوێندن لەسەری ساڵ، دەبێت قوتابیەکان بۆ کۆگاکانی بگەڕێننەوە”.
وتیشی، زۆرێک لە قوتابیان کەلوپەلەکان ناگەڕێننەوە و دهڕۆنە ماڵەوە، ئێستا ژمارەیەک بەشەناوخۆیی هەن تا ئێستا کەلوپەلی تێیدا ماوەتەوە.
” سێشەممەی داهاتوو 11.7 کۆتا وادەیە و ئهگەر کەلوپەل نەگەڕێننەوە بۆ کۆگا، ئێمە لەو 50 هەزار دینارەی قوتابی کەوا وەکو تەئمینات لێیان وەردەگرین، غهرامهیان دهكهین، کرێی گەڕاندنەوەی کەلوپەل بۆ کۆگاش لە ئەستۆی خۆیان دەبێت وەک سزا، ساڵی داهاتووش لە بەشە ناوخۆیی بێبەش دەبن”، مەردان ئەتروشی وای وت.
لە پارێزگای دهۆک 91 بەشه ناوخۆیی هەیە، 14یان میری و 77یان تایبەتن، لەسەر 4 قەزا دابەش کراون (ناوهندی دهۆک، ئاکرێ، سێمێل و ئامێدی).
ئەمساڵ لە زانکۆی دهۆک 6303 قوتابی له ههردوو رهگهز لە بەشە ناوخۆییەکان نیشتەجێ بوون.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا