دوودوکتۆر
پیشەی پزیشکی دادوەری و نهێنیەکانی دوای مردن
ژووری هەواڵ
دکتۆر دیلمان ئازاد پزیشکی دادی دەڵێت، ئەرکەکەیان قورسە و لە هەرێمی کوردستاندا تەنیا هەشت بۆ نۆ پزیشکی داد هەیە و لەو رێژەیەش چوار دانەیان ژنن.
ئاماژەی بەوەکرد، پزیشکی داد تەنیا بۆ مردوو نییە بەڵکو چەندین کەیسی دیکەیان هەیە، جگەلەوەش ئەو کەسانەی کە بە مردنی کتوپڕ دەمرن زیاتر پێویستیان بە توێکاری تەرمە.
دکتۆر دیلمان لەم پرۆگرامەدا پەردەی لەسەر زۆر نهێنی کاتی مردن و دوای مردنیش هەڵماڵی هەر لە قسەکردنی کەسی مردوو تا دەگاتە تێکچونی تەرم و ناشتنی تەرم.
ئەمە بەشێکە لە بابەتەکانی بەرنامەی دوودوکتۆر:
– پزیشکی دادی تەنیا بۆ مردوو نییە بەشی زیندوانیش هەیە
– لە هەموو هەرێم هەشت بۆ نۆ پزیشكی داد هەیە
– پزیشکی دادی هەم بۆ پیاو هەم بۆ ژن قورسە
– دوای مردن تەرەم قسە دەکات
– هەستی ئەوکاتەی کە تەرمێک دێتە بەردەستی
– دوای مردن تاچەند چالاکی خانەکان
– زیندووبوونەوەی مردوو نییە بەڵام نزیکبوونەوە لە مردن هەیە
– توێکاری تەرم بۆ مردنی ئاسایی پێویست ترە
– ئەو هۆکارانەی وا دەکەن تەرم درەنگتر لە قەبردا شیببێتەوە
– تەرم چۆن بۆگەن دەبێت؟
– ترس بە هۆکاری راستەوخۆی مردن نازانرێت
– دوای مردن کێشی مرۆڤ گۆڕانی بەسەردا دێت