لەکێشەکانی حەسەکە و سلێمانییەوە تا گەرمبوونی بەرەی واشنتن و تاران
964+
پەری ساڵح
لەکێشەکانی حەسەکە و سلێمانییەوە تا گەرمبوونی بەرەی واشنتن و تاران؛ دوایین گۆڕانکاری و بڕیارە ئەمنییەکان لە 964ەوە بخوێنەوە:
📌دوای ئەوەی شەڕڤانێکی لیوای حەسەکە بەناوى (سیپان حوزنی) لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن چەند چەکدارێکەوە رفێندرا و بە دڕندانە شەهید کرا، شەوی رابردوو هێنانەوەی تەرمەکەی تووڕەیی و ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی لە حەسەکە لێکەوتەوە.
📌شەوی رابردوو ئاگر لە شاخی گۆیژە کەوتەوە و پاڵەوانەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی توانیان بە ماوەی 15 خولەک کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن، بەڵام خۆبەخشێک لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەکەوێتە خوارەوە و قاچێکی دەسوڕێت.
📌وەزارەتی بەرگری جەزائیر رایگەیاند لە ئەمڕۆوە هەینی ناهێڵن هیچ فڕۆکەیەکی مەدەنی و سەربازی ئیمارات بە ئاسمانی وڵاتەکەیاندا تێببەڕێت، تەنیا ئەو فڕۆکانە نەبێت کە دەچنە فڕۆکەخانەی (هواری بومدین) لە جەزائیر، ئەوانیش تا کۆتایی ساڵ رێیان پێ دەدرێت.
📌تونێلێکی حیز*بوڵا لە بەرزاییەکانی عەلی تاهر لە لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە تەقێندرایەوە، نەتەنیاهۆش رایگەیاند: بەم ئۆپەراسیۆنە ژێرخانی ئەو هێزانەیان سەراوبن کردووە و گەورەترین پێگەی سەربازی ئێرانمان لەناوبرد.
📌ترەمپ: رژێمی شێتانەی ئێران چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنا ئەگەر فریای نەکەوتینایە، ئێستاش بە سەختی شەڕ دەکەن و لە قەیران و دۆخێکی زۆر دژواردان، بێگومان چاوەڕوانی گۆڕانکاریی سیاسی لە ئەمریکا دەکات.
📌ترەمپ: جەنگی ئێران دوای هەڵبژاردنە بەراییەکانی ئەمریکا کۆتایی پێدێت.
📌دەستەی دەریایی بەریتانی: دوو کەشتی لە گەرووی هورمز بە ئامانجگیران.
📌نوێنەری سعودییە لە ئەمریکا: بە ئامانجگرتنی سڤیلەکان، ناوچە نیشتەجێبووەکانی ناو خاکی سعودییە و دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ، بە هیچ شێوەیەک ناوچەکە بەرەو ئاشتی نابات، سعودییە بە درێژایی قەیرانی یەمەن رێگەی ئاشتی هەڵبژاردووە و پاڵپشتی لە هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، بەڵام ح*وسی*یەکان سەرجەم دەستپێشخەرییەکانی ئاشتییان رەتکردووەتەوە.
📌نوێنەری سعودییە لە ئەمریکا: ریاز دوودڵ نابێت لە گرتنەبەری تەواوی رێکارە پێویستەکان بۆ بەرپەرچدانەوە و راگرتنی دەستدرێژییەکان، چونکە هەر لایەنێک رێگەی توندوتیژی هەڵبژێرێت دەبێت خۆی باجەکەی دەدات، داوای راگرتنی دەستبەجێی هەڕەشەکان بۆ سەر ئاسایشی کەشتیوانیی نێودەوڵەتی دەکەم.
📌وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: توندکردنەوەی سیاسەتی پێدانی مۆڵەتەکانی تایبەت بە ئێران و جێبەجێکردنی بنەمای رەتکردنەوەی داواکارییەکان جگە لە چەند حاڵەتێکی زۆر دیاریکراو.
📌وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: سەپاندنی سزاکان بەسەر ح*سێن ئیبر*اهیم، عە*بدوڵڵا حە*مەییە، و غە*یس وە*هبی بەهۆی پێشکەشکردنی پاڵپشتیی دارایی و ماددی و خزمەتگوزاری بە ح*زبو*ڵڵا.
📌وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: ئامانجگرتنی ژمارەیەک بەرپرس و بازرگانی عێراقی کە تۆمەتبارن بە پاڵپشتیکردنی کڕینی کەلوپەلی سەربازی و تۆڕەکانی پەیوەندیدار بە فەیلەقی قودسی ئێرانی.
📌وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: سەپاندنی سزا بەسەر چوار سەرکردە و ئەندامی کەتیبەکانی حز*بو*ڵڵای عێراقدا بەهۆی کارکردنیان بۆ ئەو گروپە.
📌وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: سەپاندنی سزا بەسەر ئەو تۆڕانەی پاڵپشتی لە کەتیبەکانی ح*زبوڵڵا لە عێراق و لە لوبنان دەکەن.
📌رۆیتەرز لە سەرچاوەیەکەوە: وەزیری دەرەوەی ئێران و فەرماندەی سوپای پاکستان تاوتوێی ئەگەری گەڕانەوەیان بۆ دانوستانەکان کردووە.