سەرچاوەی ئاوی گوندێکی ناحیەی رۆڤیا تانکییەکی ژەنگاوییە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
دەرەوە و ناوەوەی ئەو تانکیەی کە سەرچاوەی ئاوی گوندی دربێستانی بچووکە لە ناحیەی رۆڤیا، ژەنگاوی بووە، خەڵکی گوندەکە دەیانەوێت 964 دەنگیان بگەیەنێتە لایەنی پەیوەندیدار.
بە پێی بەدواداچوونەکانی 964، ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە تانکی ئاوی سەرەکی ئەو گوندە دانراوە و نەگۆڕدراوە.
نەسیب گۆران، خەلکی گوندەکەیە، بە 964ی وت، ئەو تەنکییە ژەنگاویە سەرچاوی ئاوی خواردنەوەی هەموو ماڵەکانی گوندەکەیە.
گوندی دربێستانی بچووک دەکەوێتە سنووری ناحیەی رۆڤیا لە قەزای بەردەڕەش و زیاتر لە 30 ماڵی لێیە، ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 100 کەسە.
رێبەر نازم، بەڕێوبەری ئاوی بەردەڕەش بە 964ی وت، نزیکەی مانگێک پێش ئێستا کونێکی تانکییەکەیان چارەسەر کردووە، بەڵام کەس باسی ژەنگاویبوونی تانکییەکەی نەکردووە.
“لێکۆلینەوە دەکەین بۆ تانکی ئاوی گوندەکە، ئەگەر راست بێت چارەسەری دەکەین و ناهێڵین خەڵکی گوندەکە ئاوی پیس بخۆنەوە”، بەڕێوبەری ئاوی بەردەڕەش وای وت.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر