فرۆکەیەکى هێڵى ئاسمانى عێراقى...وێنە: ئاژانسى هەواڵى عێراقى
بەهۆى دۆخى ئەمنیى
عێراق گەشتە ئاسمانییەکانى بۆ بەیروت راگرت
964+
وریا فەتاح
کۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، راگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەیرووتی پایتەختی لوبنان راگرت و هۆکارەکەشی بۆ بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە گەڕاندەوە.
کۆمپانیاکە لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا رایگەیاندووە کە ئەم بڕیارە لە پێناو پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران و هاوتەریب لەگەڵ رێنمایی و بڕیارەکانی تایبەت بە سەلامەتی گەشتە ئاسمانییەکان دراوە.
لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بۆ بەیرووت بەستراوەتەوە بە رەزامەندی شانەی قەیرانەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان.
ئاماژە بەوەش کراوە کە کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لە رێگەی پەیج و کەناڵە فەرمییەکانی کۆمپانیاکەوە رادەگەیەنرێت.