لۆگۆی کۆمپانیای ئەپڵ دەردەکەوێت
رەنگە کەی رووبدات؟
بیرگەی ئایفۆن تێچوویان زۆرە و ئەپڵ نرخ بەرزدەکاتەوە
ئەحمەد مستەفا
جەستن سولیڤان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ پلانێکی خۆیانی رایگەیاند، کە لە داهاتودا نرخی بەرهەمەکانیان بەرز بکاتەوە.
ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ رووبەڕوبونەوەی ئەو بەرزبوونەوە زۆرەی لە تێچووی کڕینی چیپەکانی بیرگە “Memory Chips” و ئامێرەکانی کۆگاکردنی زانیاریدا روویداوە.
پێشبینی دەکرێت لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا، لەگەڵ نمایشکردنی ئایفۆنی نوێ “iPhone 18″، ئەم گۆڕانکارییە رووبدات.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ سولیڤا دەڵێ، بەداخەوە، بەرزکردنەوەی نرخەکان شتێکی حەتمییە، ئێمە هەموو توانایەکی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی ئەم بەرزبوونەوە زۆرەی تێچووەکان و داکۆکیکردن لە کڕیارانمان.
بەڵام، وەک خۆی باسی کردووە، بارودۆخەکە بەو شێوەیەی ئێستا چیتر بەردەوامبوونی بۆ ئەستەمە، ئەو وتی، کۆمپانیاکە ئامادەیە بەشێک لە یەدەگی نەقدیی خۆی بەکاربهێنێت بۆ زیادکردنی دابینکردنی چیپەکانی بیرگە.