کەشناسی رایگەیاند

پلەكانی گەرما هێشتا بەرزتر دەبنەوە

ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی شارەكانی هەرێمی كوردستانی خستەڕوو و رایگەیاند، پلەكانی گەرما هێشتا بەرزتر دەبنەوە.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: بەهەمانشێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما 1 – 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ هەینی.

كەشناسی هەروەها پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی بەشێك لە شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە دیاری كرد:-

هەولێر: 44 پلەی سیلیزی

پیرمام: 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی

بارزان: 42 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 44 پلەی سیلیزی

دهۆک: 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 42 پلەی سیلیزی