چاککردن و کۆنکرێتکردنی چەند کۆڵانێک لە ناحیەی شۆڕش
پێشتر ئاستەنگی هاتوچۆ هەبوو
شارەوانی شۆرش؛ بەو پارەیەی پێمانە کۆنکرێتی کۆڵان دەکەین
ئەحمەد مستەفا
تیمی هونەری شارەوانی شۆڕش چەند کۆڵانێکی لە سنوری ناحیەکە کۆنکرێتکرد کە پێشتر ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ هاوڵاتیان دروستکردبوو.
بەدیاریکراوی کار لەسەر چاککردنەوە و کۆنکرێتکردنی شەقامی سەرەکی گەڕەکی پیریادییەکان کرا کە یەکێکە لەشەقامە پڕ جوڵە قەرەباڵغەکانی ناحیەی شۆڕش.
سەرۆکایەتی شارەوانی شۆرش لە قەزای چەمچەماڵ لە بڵاوکراوەیەکدا، دەربارەی چاککردن و کۆنکرێتکردنی چەند کۆڵانێک لە ناحیەیەکە زانیاری خستووەتەڕوو.
سەرۆکایەتی شارەوانی شۆڕش دەڵێ، ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵی بەردەوامی ئێمە بەپێی ئەو توانا ماددی و مرۆییەی کە لەبەر دەستماندایە بۆ خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سنورەکە.
