سبەی پرسەکەیەتی لە سلێمانییە

خوشکێکی شێرکۆ بێکەسی شاعیر لە دەرەوە کۆچی دوایی کرد

فەرهاد حەسەن

یەکێتی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی هەواڵی کۆچی دوایی “فریشتە فایەق بێکەس” کۆچکردوو کچی شاعیری نەتەوەیی” فایەق بێکەس” و خوشکی شاعیری گەورە”شێرکۆ بێکەس” راگەیاند.

ئاماژەی بەوەکردووە، کە ناوبراو لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە شاری فێرفاکسی ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا کۆچی دوایی کرد و  بۆ ئەم مەنەستەش پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەکەیان دەکات.

سبەی شەممە 20.6.2026 پرسەی پیاوان و ژنان لە مزگەوتی حاجی محەمەدی کۆڵەک لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.