لەبەر سكچون و رشانەوە

لە سلێمانی رۆژانە 100 منداڵ داخلی نەخۆشخانەی منداڵان دەكرێن

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

رۆژانە لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی نزیکەی 100 منداڵ داخڵی نەخۆشخانەکە دەبن، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دەڵێت، داوا لەدایکان و باوکان دەکەین لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکان سەردانی نەخۆشخانە بکەن.

ھەمو ساڵێک لەم وەرزەدا نەخۆشی سکچون و رشانەوە لەناو منداڵاندا بڵاو دەبێتەوە، رۆژانە نزیکەی 100 منداڵ داخڵ دەکرێت، نزیکەی 60 منداڵیان بە سوکی پەتاكەیان گرتووە.

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی بە 964ـی وت، لەكاتی دەركەوتنی نیشانەكاندا پێویستە نەخۆشەكە یەكسەر بگەیەنرێتە نەخۆشخانە و نەیبەن بۆ نۆرینگەکان.

نیشانەكانی نەخۆشییەكە بریتین لە بونی خوێن لەگەڵ پیسایی، تای بەرز و سك چون و رشانەوە، چارەسەرەكەی لە نەخۆشخانەی منداڵانە و دەبێت ئاوی بۆ هەڵبواسرێت و وردەكاری زیاتری بۆ بكرێت.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد