ئێران و ئەمریکا
دەنگی سێ تەقینەوە لە بەندەر عەباس
ئێران و ئەمریکا هێرشیان کردەوە سەر یەکدی
هەژان هادی
هێزەکانی ئەمریکا و سوپای پاسداران ئەمڕۆ جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر یەکدی و دواتر لە گەرووی هورمز رووبەڕووی یەکدی بوونەوەتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەنگی سێ تەقینەوە لە رۆژهەڵاتی بەندەر عەباس بیستراوە و دواتر ئەفسەرانی سوپای ئەمریکا بە ئاژانسی رۆیتەرز-یان راگەیاند، کە ئەوان هێرشەکەیان کردووە.
ئاژانسی ‘فارس’ی ئێرانیش بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە دەوروبەری گەرووی هورمز دەنگی تەقینەوە بیستراوە و دواتر هێزەکانی ئێران و ئەمریکا رووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە و سیستەمی بەرگری ئاسمانی کەوتووەتە کار.
دواتر سوپای پاسداران هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی ئاسمانی ئەمریکا لە ناوچەکە و دەشڵێن، ئەمە لە وەڵامی هێرشی ئەمریکا بوو بۆ سەر بەندەر عەباس.