قەرز لە بانکێکی نێودەوڵەتی کراوە
بە 80 ملیۆن دۆلار سلێمانی و دهۆک دەبنە خاوەنی دوو رێگای ستراتیژی
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەگوژمەی 80 ملیۆن دۆلار دوو پڕۆژەی ستراتیژی رێگاوبان لە سلێمانی و دهۆك جێبەجێدەكرێت كە بریتین لە فراوانکردنی رێگای “سلێمانی – کەرکوک” بە درێژی 50 کیلۆمەتر و رێگای “گرشین – سحێلا” لە دهۆک بە درێژی 22 کیلۆمەتر.
وەزارەت، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، 80 ملیۆن دۆلارەکە لەسەر قەرزی بانکی نێودەوڵەتی واشنتنە و پەسەندکردنی ئەو دوو پڕۆژەیە، دوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و وەزارەت دێت، کە پاش چهندین سهردان و كۆبونهوه تواندرا دوو پڕۆژهكە به ههماههنگی لهگهڵ بانكی نێودهوڵهتی و لەسەر قەرزی بانکەکە بخرێتە بەرنامەی جێبەجێکردنەوە.
پڕۆژەکان پێکهاتون لە ئەپگرەید و فراوانکردنی رێگای سلێمانی – چەمچەماڵ – کەرکوک، بەشی تاسڵوجە بۆ بانی مەقان، کە درێژییەکەی 50 كیلۆمەترە و دووەمیش ئەپگرەید و فراوانکردنی رێگای گرشین – سحێلا بە درێژایی 22 كیلۆمەتر لەگەڵ دروستکردنی یەکتربڕی گرشین لە پارێزگای دهۆک.
رۆژی 4ـی ئەم مانگە، بۆردی بانکی نێودەوڵەتی واشنتن لە ئەمریكا بەفەرمی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی پێدانی قەرز بە بڕی 900 ملیۆن دۆلاری بۆ عێراق پەسەندکرد، لە چوارچێوەی ئەم قەرزەدا، بڕی نزیکەی 80 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە.