وەزیرى پەروەردەى هەرێم...وێنە:964+
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ئامادەیی راگەیەندرا
964+
فەرمان سادق
هەر ئێستا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی تاقیکردنەوەکان پۆلی 12ـی ئامادەیی راگەیەندرا.
بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە و سەرۆکی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان، ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەکانی پۆڵی 12 ئامادەیی بەهەردوو بەشی زانستی و وێژەیی، هەروەها خوێندنی پیشەیی راگەیەندرا و دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە ( ئەنجامی تاقیکردنەوەکان (azmwnakan.com ) سەردانی ماڵپەڕی ئەزموونەکان بکەیت و ئەنجامی تاقیکردنەوەکەت وەربگریتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ژمارە تەلەفۆنەکانیانەوە نامەی پیرۆزبایی بۆ قوتابییە یەکەمەکان دەنێرێت.
بۆ ئەمساڵ، 117 ههزار و 364 قوتابی مافى بهشداریان لە تاقیکردنەوەکان کرد، لەم ژمارەیەدا 75 ههزار و 239 قوتابی لهبهشی زانستى و 39 ههزار و 113 قوتابی لهبهشی وێژەیی و سێ ههزار و 12 قوتابیش لهبهشی پیشهیی.
رۆژی شەممە 3.6.2023 یەکەم رۆژی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیپێکرد و 24.6.2023 کۆتاییان هات.