بڕیارە و دەبێت جێبەجێ بکرێت

هەر شوێنێکى بازرگانى تابلۆى یەکەمى بە کوردى نەنوسرابێت سزا دەدرێت

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر بڕیاریداوە، هەر شوێنێکى بازرگانى (چێشتخانە، هۆتێل، مۆتێل و رێستۆرانت و سۆپەرماکێت)ـەکان، ئەگەر تابلۆى یەکەمیان بە زمانى کوردى نەنوسرابێت سزا دەدرێن.
کارزان عەبدولهادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر لەبارەى بڕیارەکەوە بە 964ـى وت،”بڕیارى سەرۆکى حکومەتە و ئێمەش لە هەر شەش شارەوانییەکە بڕیارەکە جێبەجێ دەکەین و رێکخستنەوە بۆ تابلۆکانى ناو بازاڕ و شوێنە بازرگانییەکان دەکەین”.
بەپێى بریارەکە، هەر شوێنێک تابلۆى یەکەمى کوردى نەبێت، رووبەرووى سزادان دەبێتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح