دهۆک.. ئاگرێک کەوتەوە و دوو پێشمەرگە برینداربوون
964+
هێڤی دێوالی – دهۆک
ئاگرێک لە پوش و پاوانی چیای گردی قەسرۆکای دهۆک کەوتوەتەوە، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و دوو پێشمەرگە بەسوکی برینداربوونە.
چیای گردی قەسرۆکا دەکەوێتە بەرامبەر بەنداوی دهۆک، ئاگرەکە ئەمڕۆ ئێوارە دروستبووە و هۆکارەکەی نازانرێت.
بۆماوەی سێ کاتژمێر ئاگرەکە بەردەوام بووە، هەریەکە لە بەرگری شارستانی دهۆک و هێزی فەرماندەی ژینگەپارێزی دهۆک و تیمی فڕۆکەوانی ئاگرکوژێنەوە بەشداری کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەیان کردووە.
عەمید جەمال سەعدون فەرماندەی هێزی پاراستنی ژینگەی دهۆک، بە 964ی راگەیاند،دوو پێشمەرگە لە کاتی کوژانەوەی ئاگرەکە بەسوکی برینداربوون، ئاگرەکە زیاتر زیانی بۆ دارەکانی ئەو چیایە هەبووە.
بەگوێرەی وتەی عەمید جەمال، ئەمساڵ 10 حاڵەتی کەوتنەوەی ئاگر لە چیاکانی دهۆک کەوتوەتەوە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی