د. ئاراس فەریق زەینەڵ، سەرۆکى زانکۆى گەرمیان
بەناوى زانکۆى گەرمیانەوە
زانکۆى گەرمیان دەیەوێت یانەى وەرزشى دروست بکات
هێدى حوسێن- گەرمیان
زانکۆى گەرمیان نیازى هەیە یانەیەکى تایبەت بەخۆى دروست بکات، بەڵام هێشتا چاوەڕێى رەزامەندى وەزیرى خوێندنى باڵایە.
د. ئاراس فەریق زەینەڵ، سەرۆکى زانکۆى گەرمیان بە 964ـى وت،”وەک زانکۆى گەرمیان لەگەڵ یەکەى وەرزشى زانکۆکەمان، بیرۆکەى ئەوەمان لا گەڵاڵەبوو کە یانەیەکى وەرزشى تایبەت بە خۆمان دروست بکەین، بۆ ئەم مەبەستە نوسراومان کردووە بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و چاوەڕێى واژۆى وەزیرین کە رەزامەندى بدات لەسەر دروستکردنى یانەکە”.
لەبەر ئەوەى زانکۆى گەرمیان 6000 خوێندکارى لە کوڕ و کچ هەیە، سەرۆکى زانکۆکە دەڵێت: دەمانەوێت یانەکە بۆ هەموو بوارەکانى وەرزش بێت نەک تەنیا تۆپى پێ، بەڵکو یانەى شەترەنج و فوتساڵ و تێنس لەخۆى بگرێت”.
ئاشکراشى کرد، یاریزانانى یانەکە تەنیا لە خوێندکارانى زانکۆ پێکدێن، بەڵام تائێستا رەزامەندى نەهاتووەتەوە تا دەست بە دروستکردنى بکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح