چوار رۆژە روویداوە
ئەو بەڵێندەرەی چوار کرێکار لەسەر ئەسکەلەکانی کەوتنە خوارەوە دەستگیرکرا
شڤان عەبدوڵا – دهۆک
بەهۆی ئەو رووداوەی چوار رۆژ پێش ئێستا لە قەزای سێمێل روویداو و چوار کرێکار لەسەر ئەسکەلە کەوتنە خوارەوە و گیانیان لەدەستدا ئێستا خاوەنی ئەسکەلەکان دەستگیر کرا.
سەرچاوەیەک لە دادگای سێمێل بە 964ـی وت، دوای کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دوسیەکە، بەڵێندەری یان خاوەنی ئەسکەلەکان دەستگیرکرا و دانیشتنی یەکەمی دادگا بەرێوەچووە و لەروژانی داهاتوودا بڕیاری کوتایی دادگا لەسەر رووداوەکە دەدرێت.
رووداوەکە لەروژی 20.5.2026 روویداوە و پێنج کرێکار لەسەر ئەسکەلەی باڵەخانەیەک خەریکی بەستنی جامی دیکۆری دەرەوەی باڵەخانەکەبوون، لەناکاو ئەسکەلەکەیان شکا و چوار لەو کرێکارانە لە نهۆمی پێنجەوە کەوتنە خوارەوە و دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا، کرێکارێکیش توانی خوی فڕێداتە ناو نهۆمێکی خوارەوەی باڵەخانەکە و بەسەختی برینداربووە.
ئەو کرێکارەی کە بە سەختی بریندار بوو لە رووداوەکەدا تا ئیستا لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکدایە و لێکۆڵێنەوەکانیش هەر بەردەوامە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی