بڕەکەی دیاری نەکراوە
بەشداربووانی فێستیڤاڵی رابردووی هەناری هەڵەبجە بەشێک لە پارەکانیان پێدەدرێتەوە
فەرهاد حەسەن
سۆشیاڵ میدیای فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەشداربووانی ئاگادار کردووەتەوە سەردانیان بکەن بۆ ئەوەی بەشێک لە پارەکانیان بدەنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێک بەشداربوانی یانزەهەمین فیستیڤاڵ، ئاگادار کراونەتەوە کە بە مەبەستی وەرگرتنەوەی بەشێک لە پارەی بەشداریکردن لە فێستیڤاڵ، لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەیە لە کاتژمێر 9:00 ی سەرلەبەیانی تاوەکو 1:00ی پاشنیوەڕۆ بەم شێوەیە سەردانیان بۆ وەرگرتنەوەی.
هەرچەندە ئەو بڕە پارەیە دیاری نەکراوە بەڵام ئەوانی ئاگادار کراونەتەوە بریتیین لە، بەشداربوانی کاری دەستی و خواردن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ، بەشداربوانی بەروبوومی کشتوکاڵی و هەنار و وشکە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە.
دەشڵێت، هەرکەس دێت بۆ وەرگرتنی پارەکە ئاساییە، بە مەرجێک ، پسوڵەی پارەکەی پێبێت، ئەگەر هەر کەسێکیش پسوڵەکەی نەماوە، پێویستە خۆی بێت بۆ وەرگرتنی پارەکە و کۆپییەکی کارتی نیشتمانی پێبێت .