پێشینەی هەبووە

دژەتیرۆر : تیرۆرستێکی داواکراومان لە دووزخورماتوو دەستگیرکرد

فەرهاد حەسەن

بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر CTG  بڵاویکردەوە کە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عێراق، تیرۆریستێکیان دەستگیر کردووە کە داواکراو بووە.

دەڵێت، پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هەواڵگری چڕ و ورد و لەسەر بڕیاری دادوەر، توانرا تیرۆرستێکی داواکراو لە قەزای دووزخورماتوو لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیربکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیرۆرستی داواکراو پێشینەی کاری تیرۆرستی هەبووە لەناو رێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە سنووری ویلایەتی ئەنباری رێکخراوەکە و دەستبەجێ پاش دەستگیرکردنی، رادەستی یاسا کرا بەمەبەستی سزادانی.