“خاوه‌ن چه‌كى بێ مۆڵه‌ت پێنج ملیۆن غەرامە دەکرێت”
964+
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ دوایین هۆشداری دەدات، ئەو کەسانەی خاوەنی چەکی بێمۆڵەتن بچنه بەڕێوبەرایەتی پۆلیس چەمچەماڵ بۆ تۆمارکردنی چەکەکانیان، ده‌نا غرامه ده‌كرێن.
بە گوێرەی یاسای ژمارە 15و 21 حکومەتی عێراقی ، هەرکەسێک تاکو بەرواری 21.7.2023 مۆڵەت بۆ چەکەکانی و هەڵگرتنی دەرنەکات، دەست بەسەر چەکەکەی دەگیرێت.
سەرچاوەیەکی به‌رپرس لە پۆلیسی چەمچەماڵ بۆ 964 وتی “هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس دواى ئه‌و به‌رواره‌ى كه دانراوه لە زۆربەی شوێنەکان بازگە دادەنێن و ئیجرائاتی توند دەکەن هه‌م دەست بەسەر چەکەکانیاندا ده‌گیرێت و هه‌میش بری پێنج ملیۆن دینار غەرامە دەکرێن”.
سەرچاوەکە باسی ئەوەشی کرد، تاکو ئێستا رێژەیەکی زۆر لەهاوڵاتیان هاتون مۆڵەت بۆ چەکەکانیان دەردەهێنن و فۆڕمێکی تایبه‌ت بۆ مۆڵەتی چەکە پڕده‌كه‌نه‌وه کە تیایدا ژمارەی چەکەکە و ناو و ناونیشان چەکەکە لەسەر تۆمار ده‌كرێت، بۆئەوەی لەبازگەکان بەکاری بهێنێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن