دوای دوو رۆژ

تەرمی یەکێک لە خنکاوەکانی قەزای خەبات دۆزرایەوە

شۆڕش قادری

دوای دوو رۆژ تەرمی یەکێک لە خنکاوەکانی قەزای خەبات دۆزرایەوە.

رۆژی هەینی دوو گەنجی بە نەتەوە عەرەب کە ئامۆزای یەکتر بوون، لەکاتی مەلەکردن لە ئاوی زێی بچووک لە قەزای خەبات خنکان و تەرمەکانیشیان نەدۆزرایەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23.8.2026 بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، دوای دوو ڕۆژ گەڕان تەرمی ئیسماعیل رەعد تەمەن 26 ساڵ، لەلایەن تیمی ژێرئاوی خەبات دۆزراوەتەوە.

تەرمی ئەو گەنجە رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە و دوای توێکاری رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

ئەو گەنجەی دیکە کە تاوەکو ئیستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە، ناوی ئەیوب تارقە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.