بەرهەمی رۆژانەى 300 مەترسێجا ئاوە

گەورەترین وێستگەی چارەسەرکردنی ئاوی قورس له‌ دهۆكه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ گەورەترین وێستگەی چارەسەرکردنی ئاوی قورسى هەرێمی کوردستان له‌ شاری دهۆكه‌و مانگانە 70 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ پاککردنەوە وەردەگریت.

ئه‌م وێستگەیه‌، رووبەرەکەی 20 دۆنم زەوییە و بە گوژمەی ملیۆنێک دۆلار كەوتووەتە كار و کاریگەری لەسەر زیادبوونی ئاوی ژێرزەوی دەبێت.

لەبارەی پێکهاتەی ئەم وێستگەیەوە، ئەشواق زەنون، بەڕێوەبەری ئه‌م وێستگەیه‌،رایگه‌یاندووه‌، وێستگەکە بە سروشتی و بەبێ بەکارهێنانی هیچ ئامێرێک کار دەکات و مانگانە زیاتر لە 70 هەزار مەتر سێجا ئاو وەردەگرێت.

سه‌باره‌ت بەرهەمی رۆژانەی وێستگەکەشه‌وە، ئاماژەی بەوە کرد ”بەرهەمی رۆژانەمان 300 مەتر سێجا ئاوە، ئەمە جگە لەوەی ڕۆژانە 40 بۆ 40 تانکەر ئاوی قورسی ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای دهۆکمان بۆ دێت، پاشان بە کۆمەڵێک قۆناخ و بەشێوەیەکی زانستی، چارەسەری دەکەین”.

وێستگەی چارەسەرکردنی ئاوی قورس لە پارێزگای دهۆک، لە ساڵی 2019 دروستکراوە، ئاوە پاککراوەکەی ئەم وێستگەیە، دەتوانرێت بۆ کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری سوودی لێ وەربگیرێت، هەروەها دەبێتە هۆکارێکیش بۆ زیادبوونی ئاوی ژێرزەوی.