دیمهنێك له نموونهى بنهتۆوى گهنم
لە بەردەڕەش
تۆنێک گەنم بە 400 هەزار دینار دەدرێ بە جوتیاران
ئەحمەد مستەفا
کشتوکاڵی بەردەڕەش رایگەیاند، بڕێکی گەنمی تۆوی کشتوکاڵی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی دهۆکەوە بۆ جووتیارانی سنوورەکە دابین کراوە و دابەشکردنی بەسەر جووتیاراندا دەستی پێکردووە.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، جوتیارانی خاوەن سەرچاوەی ئاو، وەک بیری ئیرتیوازی، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی بەردەڕەش بکەن و بڕی گەنمی تایبەت بە خۆیان وەربگرن.
گەنمەکە لە جۆری “جیهان 99″ـە، کە بە جۆرێکی باوەڕپێکراو ناسێنراوە و نرخی هەر تەنێکی 400,000 دیناری عێراقییە.
بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی بەردەڕەش داوا لە جووتیاران دەکات بۆ وەرگرتنی تۆوەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن و سوود لەم دەرفەتە وەربگرن.