بارانی بەلێزمە و بەخوڕ دەبێت
هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین دەگاتە کوردستان
964+
شۆڕش قادری
هەفتەی داهاتوو بەفر و بارانبارین دەگاتە کوردستان و لە هەندێک شوێن لێزمەباران دەبێت، چڕی شەپۆلەکە رۆژی سێشەممە دەبێت.
ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە بۆ ماوەی هەفتەیەک ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوە.
بارانبارینەکە رۆژی یەکشەممە 29.11.2026 دەستپێدەکات و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت، لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما دادەبەزێ و لە هەندێک شوێن بارانی بەخوڕ دەبێت.
کاریگەری ئەو شەپۆلە تا رۆژی پێنجشەممە 3.12.2026 بەردەوام دەبێت و هەموو ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەگرێتەوە.
رێژەی بارانبارینی پێشبینیکراو لەو هەفتەیەدا لە ناوچەکانی کوردستان لە خوارەوە دانراوە؛