"زیادەڕۆیی بوون"
دوو گەوڕ لەناو شارۆچکەی پیرەمەگرون تێکدران
964+
کوردستان جەلال
دوو گەوڕی زیادەڕۆ کە لە ناوەندی شارۆچکەی پیرەمەگرون دروستکرابوون لابران.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی، رایگەیاند، هۆبەی ئامێرەکانی شارەوانیی پیرەمەگرون بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی سەرۆکی شارەوانی، هەستا بە لابردنی دوو گەوڕی زیادەڕۆ لەناو ناوەندی شارچکەکە کە لەسەر ڕێڕەوی ئاوەڕۆی گەڕەکەکانی تۆکمە و سارا دروستکرابوون.
ئەوەش دەخاتەڕوو؛ تیمەکانی شارەوانی پیرەمەگرون بەردەوامن لە پاککردنەوە و لادانی بەربەست و زیادەڕۆییەکان لەسەر رێڕەوی ئاو و ئاوەڕۆکان، بەمەبەستی رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو و کۆبوونەوەی ئاو.