100 لیتر بە 32 هەزار دینار

سبەینێ نەوتی سپی دەگات بە هەریر، باسرمە و بالیسان

ئەحمەد مستەفا

نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە 26.11.2026، دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییانی قەزای هەریر و ناحیەکانی باسرمە و بالیسان دەست پێدەکات.

بەپێی ئاگادارییەکە، ئەو هاوڵاتییانەی کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنییان لە بریکارە دیاریکراوەکان هەیە، دەتوانن 100 لیتر نەوتی سپی بە نرخی 32 هەزار دینار وەربگرن.

نەوتەکە لە ڕێگەی ئەم 4 بەنزینخانەیەوە دابەش دەکرێت:

بەنزینخانەی ڕەزگە
بەنزینخانەی سورسورە
بەنزینخانەی ڤانێس
بەنزینخانەی سەربار

لە ئاگادارییەکەدا ئەوە باسکراوە، هاوڵاتییان پێویستە لە کاتی وەرگرتنی نەوتی سپی، کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی لەگەڵ خۆیان ببەنە بەنزینخانە.

ئەم  لیستە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێرەوە بڵاوکراوەتەوە:

+964صورة من منصة (شبكة):