باسیان لە کێشەکانی نێوان عێراق و هەرێم کردووە

چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە دەوری مێزێک کۆبوونەوە

ژووری هەواڵ

چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبوونەوە و باسیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم کردووە.

هەریەکە لە نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عێراق، عەلی زەیدی سەرۆکورزیرانی عێراق، هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادەوەری لە بەغدا کۆبوونەوە.

ئەنجومەنی باڵای دادەوەری دەڵێت، فایەق زەیدان پێشنیاری سازدانی گفتوگۆیەکی نیشتمانی کردووە لە 01.12.2026 بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دەستووری نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بە بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەر بەپێی دەستوور.

بەپێی راگەیاندراوەکە، هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی دیکە پێشنیازەکەیان پەسەندکردووە.

فایەق زەیدان وتوویەتی، “لە ئەگەری ناکۆکی سەبارەت بە لێکدانەوەی بڕگەکانی دەستوور، پێویستە بابەتەکە ئاراستەی دادگای باڵای فیدراڵی بکرێت، کە دەستوور وەک دەسەڵاتی بەرپرسیار لە لێکدانەوەی دەقەکانی دیاری دەکات”.