باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی خوێندنی باڵا:
“دەرگاى پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە نێوان زانکۆکانی هەرێم و عێراق کرایەوە”
کوردستان جەلال
ئێستا دەرچوانی 12ـی ئامادەیی هەرێم دەتوانن لە عێراق بخوێنن و عێراقییەکانیش هەروەها دەتوانن لە هەرێم بخوێنن.
وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، دەرچوانى 12ـی ئامادەیی هەرێمى کوردستان (2025-2026)، لە ئێستاوە دەتوانن بە ئۆنڵاین داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى ناوەراست و باشورى عێراق پێشکەش بکەن، هەروەها دەرچوانى 12ـی ئامادەیی ناوەراست و باشورى عێراقیش بەهەمان شێوە دەتوانن لە ئێستاوە بە ئۆنڵاین داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان پێشکەش بکەن.
دەشڵێت، لە ئێستاوە سەرجەم دەرچوانى 12ـی ئامادەیی هەرێمى کوردستان و ناوچەکانى دیکەى عێراق لە ڕێگەى لینکى هاوپێچ دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن.
وەزارەتەکە دەڵێت، دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان لە رێگەى لینکى (dirasat.mohesr.gov.iq) داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى ناوەراست و باشورى عێراق لە ئەمڕۆوە (25/ 11/ 2026) تاکو ڕێکەوتى (2026/11/29) دەتوانن پێشکەش بکەن.
هەروەها دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی ناوەراست و باشورى عێراق لە ڕێگەى لینکى (regayzanko.com) داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان لە ئەمڕۆوە (25/ 11/ 2026) تاکو رێکەوتى (2026/11/29) دەتوانن پێشکەش بکەن.