بە 75 ملیۆن دینار

پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگاکانی گوندی ئاوەکەڵە دەستی پێکرد

ئەحمەد مستەفا

پرۆژەیەکی نوێی خزمەتگوزاری بە بودجەی 75 ملیۆن دینار لە گوندی ئاوەکەڵەی سەر بە ناحیەی زەڕایەن کەوتە بواری جێبەجێکردن،ئەوەش بۆ باشترکردنی رێگاکان و خزمەتگوزارییەکانی دانیشتووان ناوچەکە.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی زەرایەن رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن لەگەڵ رزگار غەفور، قایمقامی شارەزوور، و ژمارەیەک بەرپرسی ناوخۆیی، سەردانی گوندی ئاوەکەڵەیان کرد بۆ بەسەرکردنەوەی پرۆژەی قیرتاوکردنی رێگاکانی گوندەکە.

بەپێی راگەیاندنەکە، پرۆژەکە بە دوای هەوڵ و بەدواداچوونی بەردەوام و دابینکردنی بودجەی پێویست، بە گوژمەی 75 ملیۆن دینار دەستی بە جێبەجێکردن کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی زەڕایەن لە کۆتاییدا، لایەنە حکومی و کارگێڕییە پەیوەندیدارەکانی کردووە بۆ هاوکارییان لە دابینکردنی بودجە و جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە.

کارکردنی تیمەکان؛

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):