هەنگەوانەکانی دهۆک خول دەبینن
964+
هەژین فەتاح- دهۆک
لەهۆڵی بنکەی ئامۆژگاری چاندن لە کۆمەڵگەی باگێرا 20 هەنگەوانی ناوچەکە خولێکی پێگەیاندنیان بۆ کرایەوە.
ئەو هەنگەوانانە خەڵکی کۆمەڵگەی باگێرا و زاوێتە بوون لە پارێزگای دهۆک، هەندێکیان خاوەنی پڕۆژەی هەنگەوانین و هەندێکی دیکەیان لە ماڵەوە ئەو کارە دەکەن.
لە خولەکە کەلوپەل و پێداویستی هەنگەوانی بەسەر بەشداربووان دابەشکراوە، بەشێوەیەکی زانستی بەخێوکردنی هەنگ بۆ هەنگەوانان باسکراوە.
خورشید پیرۆمەڕی، سەرۆکی کۆمەڵەی هەنگەوانانی دهۆک بۆ 964 وتی، کۆمەڵەی هەنگەوانان ئەم خولەی بەڕێوەبردووە، ئەمەش لەپێناو ئەوەی هاوڵاتیان بە زانستی زانیاریان لەبارەی هەنگەوانی هەبێت.
بەپێی وتەی سەرۆکی کۆمەڵەی هەنگەوانانی دهۆک، ژمارەی ئەو خولانەی بۆ پێگەیاندنی هەنگەوانانی ئەو سنوورە ئەنجامدراوە گەیشتوەتە 100 خول و تیایاندا سێ هەزار و 500 هەنگەوان سودمەند بوونە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی