ئەمجارە سوعبەت نییە

“ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بۆی نییە بێتە ناوبازار”

ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

بە پێی بڕیارێکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای ھەڵەبجە، لەمڕۆوە ھاتوچۆی ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بۆیان نییە بێنە ناو سەنتەری ھەڵەبجە کە ناو بازاڕی شارەکە دەکات.

سمکۆ سالار، قایمقامی قەزای ناوەندی ھەڵەبجە بە 964ـی وت:” بڕیارەکە لەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەو ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمێلانە دەگرێتەوە کە بێسەرەتان، بەوانەشەوە کە پێشتر کۆدی ئاسایشیان بۆ کراوە، بۆیان نییە بێنە ناو بازاڕ “.

بە وتەی سمکۆ سالار، بۆ بازگە و شوێنەکانی دیکەی پارێزگاکە ئاساییە ھاتوچۆ بکەن بەو مەرجەی کە سەرپێچی رێنماییەکانی نەکەن، ئەمەش لە پێناو رێکخستنی ھاتوچۆی ناوشار و گەڕاندنەوەی سیمایەکی جوانە شارەکە، و لەھەر حاڵەتێکی سەرپێچیشدا بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەڵەبجە لێپرسینەوەی خۆیان دەکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دنیا تاریک و لێڵ بوو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکە کارەساتی نای...

دنیا تاریک و لێڵ بوو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکە کارەساتی نایەوە