بە كه‌شتی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان
بەریتانیا بەپیی پلانێک کار لەسەر کردنەوەی تەنگەی هورمز دەکات
964+
فەرهاد حەسەن
باڵیۆزی بەریتانیا لە واشنتن دەڵێت، پلانیان هەیە بە کەشتی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تەنگەی هورمز بکەنەوەو ئامرازەکنی کردنەوەکەشی دیاریکردوون.
کریستیان تۆرنەر، باڵیۆزی بەریتانیا لە ئەمریکا، بە ئاژانسی سی بی ئێس نیوز راگەیاند، وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت تەنگه‌ی هورمز بكاته‌وه، بۆ ئهمو مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌ی ناردنی كه‌شتی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه تا بتوانێت هه‌نگاوی پێویست له‌وباره‌یه‌وه بگرێته‌به‌ر.
پێستر فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (CENTCOM) رایگه‌یاندبوو كه هێزه‌كانیان به‌رده‌وامن له سه‌پاندنی سزاكان و جێبه‌جێكردنی گه‌مارۆكه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌ی به‌ره‌و ئێران ده‌ڕۆن یاخود ده‌رده‌چن، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی گه‌مارۆی به‌نده‌ره‌كانی ئێرانیشه‌وه رێگریان له 37 كه‌شتی كردوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، كیه‌ر ستارمه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی بەریتانیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باسیان له “پێویستی به‌په‌له” بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هاتوچۆی كه‌شتیوانی له تەنگه‌ی هورمز كرد.