کارگەیەکی غاز _ وێنە: 964
نۆرەگرتنیان نەبوو
پێنج تانکەر غازی کۆگاکراو فریای پیرەمەگروون کەوتن
964+
ئەحمەد مستەفا
ناحیەی پیرەمەگروون بێ سێ و دوو دەڵێ، بەهۆی ئامادەکاریی و ته‌گبیری پێشوەختەی ئیدارەی ناحیە له‌گه‌ڵ لیژنەی سووتەمەنی، بەوەی پێش قه‌یرانه‌كه‌و وه‌ك خۆ ئاماده‌كردنێك بۆ ئه‌گه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی غاز له وه‌رزی زستاندا رێنمای درابوو به كارگه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی غاز كه بڕێك غاز كۆگا و خه‌زن بكه‌ن.
نزیكه‌ی 5 ته‌نكه‌ر غازی كۆگاكراو له كارگه‌كانی پیره‌مه‌گروون هه‌بوو، ئەم هەنگاوە بووە هۆکاری ئەوەی کاریگەریی کەمبوونەوەی غاز لەسەر ناوچەکەمان زۆر کەمتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان.
وەک باسی کردووە، به‌جۆرێك سەرەڕای ئەوەی لە مانگی سێ دا تەنیا یەک تانکەر غاز گەیشتووەتە سنوورەکە، بەڵام بەهۆی ئەو بڕەی کۆگا کرابوو، توانرا 10.950 بتڵ غاز دابەش بکرێت.
لە مانگی چواردا و تا ئەم ساتە نزیكەی 8.207 بتڵ دابەشکراوە، بەوپێیە لە ماوەی قەیرانەکەدا به‌کۆی گشتی 19.112 بتڵ غاز گەیەندراوەتە دەستی هاوڵاتیانی سنوری پیره‌مه‌گروون، ناحیەکە ئەمڕۆ دووشەممە 27.4.2026 لە روونکردنەوەیەکدا دەڵی، کە ئەمەش رێژەیەکی زۆر باشە به‌راورد به ژماره‌ی ماڵ و خێزانه‌كان و رێگری کردووە لە دروستبوونی قەره‌باڵغی و سەرەگرتن و بارگرانی بۆ هاوڵاتیان.
بۆیه پێچەوانەی زۆرێک لە ناوچەکان کە سیستەمی كارت یان کۆبۆنیان پەیڕەو کردووە، لە پیرەمەگروون بەهۆی سەرکەوتنی پلانی دابەشکردن، پێویستمان بە بەکارهێنانی فۆڕم و کۆبۆن نەبووە و پڕۆسەکە بە شێوەیەکی ئاسایی لە رێگەی بریکارەکانەوە به‌رێوه‌چووه‌و بەردەوامە.
دەقی روونکردنەوەکە؛
ڕوونکردنەوەیەک ده‌رباره‌ی دابه‌شكردنی غازی ماڵان
سەبارەت بە دۆخی دابەشکردنی غازی ماڵان لە سنوری پیرەمەگروون و ئەو گرفتانەی لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە و ڕاوەستانی بەرهەمهێنانی غاز هاتنە ئاراوە، بە پێویستی دەزانین ئەم روونكردنه‌وه‌ی خوارەوە بخەینە ڕوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هەرێمەكەمان بەگشتی رووبه‌رووی قه‌یرانی كه‌می غازی ماڵان بوونه‌وه، به‌ڵام خۆشبەختانە بەهۆی ئامادەکاریی و ته‌گبیری پێشوەختەی ئیدارەی ناحیە له‌گه‌ڵ لیژنەی سووتەمەنی، بەوەی پێش قه‌یرانه‌كه‌و وه‌ك خۆ ئاماده‌كردنێك بۆ ئه‌گه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی غاز له وه‌رزی زستاندا رێنمای درابوو به كارگه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی غاز كه بڕێك غاز كۆگا و خه‌زن بكه‌ن. نزیكه‌ی 5 ته‌نكه‌ر غازی كۆگاكراو له كارگه‌كانی پیره‌مه‌گروون هه‌بوو. ئەم هەنگاوە بووە هۆکاری ئەوەی کاریگەریی کەمبوونەوەی غاز لەسەر ناوچەکەمان زۆر کەمتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تری هەرێم.
به‌جۆرێك سەرەڕای ئەوەی لە مانگی ٣دا تەنها (١) تانکەر غاز گەیشتووەتە سنوورەکە، بەڵام بەهۆی ئەو بڕەی کۆگا کرابوو، توانرا ١٠,٩٥٠ بتڵ غاز دابەش بکرێت. هەروەها لە مانگی ٤دا و تا ئەم ساتە نزیكەی ٨,٢٠٧ بتڵ دابەشکراوە. واتە لە ماوەی قەیرانەکەدا به‌کۆی گشتی ١٩,١١٢ بتڵ غاز گەیەندراوەتە دەستی هاووڵاتیانی سنوری پیره‌مه‌گروون، کە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆر باشە به‌راورد به ژماره‌ی ماڵ و خێزانه‌كان و ڕێگری کردووە لە دروستبوونی قەره‌باڵغی و سەرەگرتن و بارگرانی بۆ هاووڵاتیان.
بۆیه پێچەوانەی زۆرێک لە ناوچەکان کە سیستەمی كارت یان کۆبۆنیان پەیڕەو کردووە، لە پیرەمەگروون بەهۆی سەرکەوتنی پلانی دابەشکردن، پێویستمان بە بەکارهێنانی فۆڕم و کۆبۆن نەبووە و پڕۆسەکە بە شێوەیەکی ئاسایی لە ڕێگەی بریکارەکانەوە به‌رێوه‌چووه‌و بەردەوامە.
له‌ماوه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌دا لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی ناحیه‌ی پیره‌مه‌گروون، به رێنمای و چاودێری به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری ناحیه، شه‌و و ڕۆژ كاریان كردووه‌و چاودێری كارگه‌كان و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی غازیان كردووه و هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری قه‌یرانه‌كه له‌سه‌ر هاووڵاتیانی سنوره‌كه. به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش له‌سه‌ر هێڵ بوون بۆ دابینكردنی زۆرترین بڕی غاز بۆ سنوره‌كه‌مان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و بۆ كه‌متركردنه‌وه‌ی قه‌یرانی دابه‌شكردنی غازی ماڵان، به‌هاوكاری پۆلیس و ئاسایشی پیره‌مه‌گروون سێ رۆژ له به‌رواری (21_22_25)مانگی 4 هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی غاز به‌ڕێوه‌چوو كه تیدا هه‌ر (17)ە بریكاره‌كه‌ی دابه‌شكردنی غازی پیره‌مه‌گروون له یه‌ك كاتدا ده‌ستیان كرد به‌دابه‌شكردنی غاز له گه‌ڕه‌كه‌كانی پیره‌مه‌گروون. له‌رۆژانی داهاتووشدا تا كۆتایی هاتنی یه‌كجاری قه‌یرانه‌كه ئه‌م جۆره هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت.
لێرەشەوە ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە کە وەك پێشتر له ڕێگەی بریکارەكانەوە غاز وەربگرن و بتڵەكانیان رادەستی ئەوان بكەن بۆ پڕكردنەوە. هەر سەرپێچییەک یان گرانفرۆشییەک بینرا،یان سكاڵایه‌ك هه‌بوو تکایە بەزووترین کات لیژنەی سووتەمەنی یان ئیدارەی ناحیەی لێ ئاگادار بکەنەوە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی.
داوا لە چالاکوانان و پەیجەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان له‌سنوره‌كه‌مان دەکەین خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و شێواندنی زانیارییەکان کە دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتیان. دەرگای ناحیە کراوەیە بۆ وەرگرتنی هەر داتا و زانیارییەکی دروست.
لە کۆتاییدا سوپاسی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس دەکەین بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان و بۆ سەرکەوتنی هەڵمەتەکانی دابەشکردنی غاز و كۆنترۆڵكردنی قه‌یرانه‌كه ، هەروەها سوپاسی هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بۆ تێگەیشتنیان لەم دۆخە. دووپاتی دەکەینەوە کە هەموو هەوڵێکمان بۆ خزمەتکردنی ئێوە و تێپەڕاندنی تەواوەتی ئەم قەیرانەیە.
بەرێوەبەرایەتی ناحیەی پیرەمەگروون
لیژنەی سووتەمەنی ناحیه‌ی پیره‌مه‌گروون
26/4/2026