وەزارەتى ناوخۆ بڕیاریدا:
لێخۆشبوونی 75% لە سزای دواکەوتنی نشینگە بۆ بیانییەکان دەرچوو
964+
وریا فەتاح
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی کار ئاسانی و هاوکاریکردنی ئەو هاووڵاتییە بیانیانەی بە ڤیزای فەرمی هاتوونەتە هەرێم و بە هەر هۆکارێک نەماوەی مانەوەیان بەسەرچووە، بڕیارێکی نوێی دەرکرد.
بەپێی فەرمانەکە، ئەو بیانیانەی نشینگەیان نییە یان کارتەکانیان بەسەرچووە، ئەگەر لە ماوەی 90 رۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە بکەن، تەنها 25%ـی کۆی گشتی سزاکانیان لێ وەردەگیرێت (واتە 75%ـی سزاکانیان بۆ خۆش دەبێت). ئەم بڕیارە هەم ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە دەیانەوێت بمێننەوە و نشینگە نوێ بکەنەوە، هەم ئەوانەشی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەی خۆیان.