سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد ناوچەی کەرخ _ وێنە: راگەیاندنی دادگای کەرخ
ژنێکى تریش حوکمدرا
لەسەر فرۆشتنى کۆرپەکەى؛ دادگاى کەرخ شەش ساڵ زیندانى بۆ دایکێک برییەوە
964+
وریا فەتاح
دادگای تاوانەکانی کەرخ، ئەمڕۆ دووشەممە، سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ دوو ژن دەرکرد کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ.
بەپێى راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، یەکێک لە سزادراوەکان کە دایکی منداڵەکەیە، بە هاوکاری ژنێکی تر هەستاون بە فرۆشتنی کۆرپە تازە لەدایکبووەکەی لە بەرامبەر بڕی 8 ملیۆن دینار لە شاری بەغداد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە حوکمەکە بەپێی ماددەی (6/ یەکەم و پێنجەم) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ (ژمارە 28ـی ساڵی 2012) دەرچووە، بە هاوپێچ لەگەڵ ماددەکانی تایبەت بە بەشداریکردن لە تاوان لە یاسای سزادانی عێراقی.