پشیلەکانى لە خەڵک وەرگرتوون

گەنجێک بە توندترین شێوە ئازارى پشیلەکان دەدات

964+

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

بڵاوبوونەوەى ژمارەیەک گرتە ڤیدیۆیى کە تێیدا دەردەکەوێت، گەنجێک بە توندترین شێوەى ئازارى پشیلەکانى دەدات، پەردەى لەسەر تاوانێک هەڵدایەوە و پزیشکێکى ڤێرتێرنەریش بۆ 964 وردەکارییەکەى ئاشکرا دەکات.

لە چەند رۆژى رابردوودا، ژمارەیەک گرتەى ڤیدیۆى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى هەرێمى کوردستان بڵاووبوونەوە کە تێیدا دەردەکەوێت، گەنجێگ بە توندترین شێوە ئەو پشیلانە ئازار دەدات کە لەلانى.

دکتۆر توانا جەلال، پزیشکى ڤێرتێرنەرى وردەکارییەکەى بۆ 964 ئاشکرا دەکات و دەڵێت: گەنجەکە بیانییە و لە هەولێر دادەنیشێت، ئیشى ئەوە بووە ئەو پشیلانەى لە خەڵک وەرگرتووە کە بەخشیویانن، بەڵام ئەو گەنجە لە جیاتى بەخێوکردنیان بە توندترین شێوە ئازارى داون.

وەک ئەوەى دکتۆر توانا باسى دەکات، گەنجەکە بە لێدان و قاچشکاندن و هەتا کوشتن و سوتاندن، ئازارى پشیلەکانى داوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح