"دانی بە تاوانەکانی ناوە"

دۆسییەی “حەجاج” رەوانەی دادگای باڵای تاوانەکان کرا و 300 سکاڵای رووبەڕوو دەکرێتەوە

فەرهاد حەسەن

هابیل ئەحمەد بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ بە 964 ی وت، دۆسییەی حەجاج ئەحمەد حەردان ناسراو بە (حەجاجی نوگرە سەلمان) قۆناغی لێکۆڵینەوەی تەواوکارو رەوانەی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق کراوە.

وتیشی “300 سكاڵا لەلایەن کەسوکاری ئەنفالکراوان لەسەری تۆمار كراون و ئەویش لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکانی دا ناوە.

رۆژی 1.8.2025 دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق نوێترین وێنەی حەجاجی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای زیاتر لە شەش مانگ توانیویانە حەجاج ئەحمەد حەردان لە پارێزگای موسەننا دەستگیر بکەن، كه‌ یەکێک بوو لە داواکراوەکانی رژێمی پێشوو عێراق.

هەر دوای دەستگیرکردنی، له‌ ئه‌منه‌سووره‌كه‌ له‌ سلێمانى مۆنۆمێنتى ئه‌نفال له‌  چه‌مچه‌ماڵ و ئیداره‌ى گه‌رمیان لەلایەن كه‌سوكاری ئەفالکراوان دەست بە تۆمارکردنی سكاڵا لەسەری کرا، کە بابه‌تى زۆربەی سكاڵاكان بریتی بووه‌ له‌ هه‌ڵسوكه‌وتى حه‌جاج و لێدانى له‌ زیندانیان له‌ زیندانى قه‌ڵاى نوگره‌ سه‌لمانه‌وه‌.