تەقێندرانەوە
لە دهۆک زیاتر لە 600 پارچە مین و تەقەمەنی لەناوبران
964+
وریا فەتاح
لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و پاککردنەوەی خاکی کوردستان، ئەمڕۆ 16ی نیسانی 2026، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە دهۆک، چالاکییەکی بەرفراوانی بۆ لەناوبردنی مین و تەقەمەنی لە گوندی “کواشێ”ی سەر بە قەزای سێمێل ئەنجامدا.
لەم هەڵمەتەدا کە تیمەکانی (EOD) و (QA) بە هاوکاری ئاسایشی سێمێل جێبەجێیان کرد، زیاتر لە 608 پارچە تەقەمەنی جۆراوجۆر لەناوبران، کە پێکهاتبوون لە: گولە تۆپ، هاوەن، نارجۆک، ئارپیچی و مینەکانی دژە کەس و دژە تانک.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەکاتی بینینی هەر تەنێکی گوماناوی، پەیوەندی بە هێڵی بێبەرامبەری 182 بکەن.