دواتر لەناوی دەبەن

لە گوندێکی پێنجوێن بۆمبێکی هێشوویی گواسترایەوە شوێنێکی پارێزراو

فەرهاد حەسەن

دەزگای گشتی کاروباری مین، دەڵێت  لە گوندێکی قەزای پێنجەێن، چارەسەری پاشماوەیەکی جەنگییکردووە کە بریتیی بووە لە بپمبێکی هێشوویی .

دوای ئەوەی لەلایەن پاسەوانی سنوورەوە پەیوەندی بە ژمارە 182ی دەزگای گشتی کاروباری مینەوە کرا و ئاگادار کرانەوە، لە هەبوونی هەڵگری بۆمبێکی هێشوویی لە گوندی بناوەسووتە لە شارۆچکەی پێنجوێن، تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی مینی سلێمانی، بە ئامادەبوونی دڵنیایی جۆریی دەرەکیی سەردانی شوێنەکەیان کرد و هەڵگری بۆمبە هێشوویەکەیان گواستەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو بەمەبەستی لەناوبردنی لە ئایندەدا.

دەزگاکە ژمارە 182 هێڵی گەرمی تایبەتی داناوە بۆ هاوڵاتیان کە ەلهەر شوێنێک تەنی نامۆیان بینی دەتوانن راستەوخۆ ئاگاداریان بکەنەوە .