بارانبارین
ناوچە شاخاوییەکان پشکى شێریان بەردەکەوێ
تا 48 کاتژمێرى داهاتوو؛ تاوەباران و هەورەبروسکە بەردەوام دەبێت
964+
وریا فەتاح
بەپێی نوێترین پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبروسکەی پچڕپچڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن.
پێشبینییەکانى کەشناسى بۆ ئەمڕۆ دووشەممە
بەگشتی ئاسمان نیمچە هەورە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبێتە هەوری تەواو. لە کاتەکانی نیوەڕۆوە تاوەکو ئێوارە، چاوەڕوان دەکرێت تاوەباران و بروسکە لە زۆربەی ناوچەکان دەستپێبکات، بەڵام پشکی شێر بەر ناوچە شاخاوییەکان دەکەوێت. لە شەویشدا کەشەکە هێمن دەبێتەوە و جێگیر دەبێت.
پلەکانی گەرما، لە سەنتەری شارەکان جێگیرن، بەڵام لە چیاکان 2 بۆ 4 پلە نزم دەبنەوە.
پێشبینى کەشناسى بۆ سبەی سێشەممە 28.4.2026
سبەی کەشەکە زیاتر پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت. بارانی پچڕپچڕ لە ناوچە کوێستانییەکانی سنووری دهۆک دەستپێدەکات، بەڵام کاتێک شەو دادێت، کاریگەرییەکەی فراوانتر دەبێت و پێشبینی دەکرێت ناوچەکانی دیکەی هەرێمیش بگرێتەوە. هەروەها پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلەی دیکە روو لە دابەزین دەکەن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بەم شێوەیەن:
هەولێر: ئەمڕۆ 24، سبەی 25
سلێمانی: ئەمڕۆ 20، سبەی 18
دهۆک: ئەمڕۆ 22، سبەی 21
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 21، سبەی 20
گەرمیان: ئەمڕۆ 25، سبەی 24
زاخۆ: ئەمڕۆ 21، سبەی 21
سۆران: ئەمڕۆ 20، سبەی 20
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 22، سبەی 20
پیرمام: ئەمڕۆ 21، سبەی 21
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 14، سبەی 10 (ساردترین ناوچە دەبێت)