دیمهنێكى لیژنه‌كانى سلێمانى چاودێری تانكی چێشتخانه‌یه‌ك ده‌كه‌ن.. وێنه: لیژنه‌ى چاودێری
له دواى سلێمانى
هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى تانكییه‌كانى ده‌ستپێكرد
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە هەفتەیەک مۆڵەت دەداتە دوکانی خواردن و خواردەمەنییەکان، بۆ ئه‌وه‌ى تانكى سه‌ربانه‌كانیان خاوێن بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌رنا شوێنه‌كانیان پێداده‌خه‌ن.
هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له سلێمانى ده‌ستیپێكرد و ماوەی هەفتەیەک مۆڵەتیان بە خاوەن دوکان و چێشتخانە و رێستورانتەکان دا، چاره‌یه‌ك له تانكیه پیس و ژه‌نگگرتووه‌كانیان بكه‌ن.
به پێى راگه‌یه‌ندراوێكى لیژنه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه، دڵنیا فاروق سەرۆکی ئه‌و لیژنەیه دەڵێت، سەردانی هەر شوێنێک بکەن تانکییەکەی خاوێن نەکردبێتەوە، دەستبەجێ دادەخرێت.
له ئەمڕۆ دووشەممەوه، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له هه‌ڵه‌بجه ده‌ستپێده‌كات و مۆڵه‌تى هه‌فته‌یه‌كیان پێده‌درێت.
لیژنه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه ژماره موبایلێكیشیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى سكاڵاى هاوڵاتیانیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پێبگات و ده‌ڵێن، لە کاتی بوونی هه‌ر گومانێك، ده‌توانن پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07518028483)ـەوە بکەن.