رۆژ رۆژی خوێنبەخشینە
بەکر مستەفا لە خوێنبەخشینە؛ “هەستەوە بابە دوو بوتڵت تێکراوە”
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
بەو سبەی ساڵحانە، بەکر مستەفای هونەرمەند چووەتە بانکی خوێن لە سلێمانی و خەریکی خوێن بەخشینە، لەگەڵە پەیامنێرمان قسەو باسیان دەستپێکردووە و یادەوەری خۆشیش دەگێڕنەوە.
ئەمڕۆ 14.6.2026، لە جیهان رۆژی خوێن بەخشینە، زۆرن ئەو کەسانە بەهۆی نەخۆشی تالاسیمیا، زەرع، رووداوەکە نەخوازراوەکان پێویستییان بە خوێن هەیە رۆژانە و ناوەندەکانی بانکی خوێن دەبم بە فریادڕەسییان.
خوێن بەخشین جگە لە لایەنی هاوكارى مرۆیى کۆمەڵێك سوودی تەندروستیی ههیه و سوود به جەستە دەبەخشێت، کە دیارترینیان باشترکردنی سوڕی خوێن و کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوونە بە شێرپەنجە خوێنه.
کە بەکر مستەفا چوو، خەڵکی دیکەش لە هاوڵاتی و هێزە ئەمنییەکان هاتن و خوێنیان بەخشی، بەکر مستەفا بە 964ی وت، هەر دەبێت مرۆڤ خوێن بە مرۆڤ بدات، بەدیلێکی دیکە نییە، بۆیە ئەمڕۆ وەک 29 هەمین جار هاتووە بوتڵێک خوێن ببەخشێ.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا