نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە
لەبن 72 دۆلارە
نرخی نەوت سەربەرەوە خوارە
شۆڕش قادری
دوای بەرزبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردوو، دیسان نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لەخوار 72 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 6.7.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 71 دۆلار و 85 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی بەراورد بەچەند رۆژی رابردوو بەڕێژەی 0.37٪ دابەزیوە.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 68 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.15٪ دابەزیوە.
ئەم دابەزینەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە گفتۆگۆکانی ئەمریکا و ئێران بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی تائێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش دەیانهەوێ بەمزووانە لە واشنتن کۆببنەوە.