درێژییەکەى 1300 مەترە
سبەینێ شەقامێکى جوتساید لە کەلار دەکرێتەوە
964+
وریا فەتاح
سبەین یەکشەممە، شەقامى رۆیال لە کەلار دەکرێتەوە کە شەقامێکی جووتسایدی 30 مەتری، بە درێژیی هەزار و 300 مەترە.
سەرۆکایەتى شارەوانى کەلار بڵاى کردەوە، کاتژمێر 9ـى سەرلەبەیانی، هەردوو شەقامی دوو سایدی بەردەم پڕۆژەی رۆیاڵ و شەقامی شەهید کەمال بێویانی بۆسەر شەقامی 60 مەتری دەخرێتە خزمەتی هاوڵاتیان و دەکرێتەوە بەرووی شۆفێران.
شەقامە نوێیەکە، شەقامی شەهید کەمال، بە شەقامی 60 مەتری دەبەستێتەوە، ئاسانکارى بۆ شۆفێرانى کەلار دروست دەکات.