شوێنێك بۆ فرۆشتنى غازى LPG.. وێنه 964+
هاتوچۆی دهۆک شوفێران بۆ سيستمى غاز ئاگادار دهكاتهوه
964+
عەمار عەزیز – دهۆک
بەڕێوەبهرایەتیی هاتوچۆی دهۆک، ئەو شوفێرانە ئاگاداردەکاتەوە کە دهیانهوێت سيستمى ئۆتۆمبێلەکانیان له بهنزینهوه بكهن به غاز، دهڵێت، پێویسته بە زووترین کات سەردانیان بکەن، بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن.
نەقیب شڤان ئیسحان، لە بەشی راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک بە 964ـی وت، هەر شوفێرێک بیەوێت ئۆتۆمبێلەکەی لە بهنزینەوە بگۆڕێت بۆ سيستەمی غازLPG دەبێت سەردانیان بکات، تا رێنمایی پێبدەن، بە پێچەوانەوە بە پێی یاسا لێپێچینەوەى لەگەڵدا دەکرێت.
وتیشی “پێویستە گۆڕینی سیستەمەکە لای کۆمپانیایەکی رێپێدراو بێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوه، واتە نابێت لە هەر شوێنێک بێت شوفێر بە ئارەزووی خۆی سیستمەکە بگورێت”.
نقیب شڤان ئهوهشی روونكردهوه، ئەمە دوومجارە شوفێران ئاگادار دەکەنەوە، دهشڵێت “هۆکاری ئاگادارکردنەوەی ئەمجارەش لەبەرئەوەیە ئێمە دەستمان کردووە بە دەستبەسەرکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بەبێ رێنمایەکانی ئێمە سیستمی LPG یان بەکارهێناوە”.
وتیشی، لە قهزاى سێمێل چوار ئۆتۆمبێلیان دەستبەسەرکردوە، ئەمڕۆش لە دهۆک دەستیان پێکردووە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن