باڵەخانەى پەرلەمانى کوردستان
نیسابی قانونی ته‌واو ده‌بێت؟
دوای دوو ساڵ له هه‌ڵبژاردن بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبێته‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای زیاتر له دوو ساڵ له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌گه‌ر نیسابی قانونی ته‌واو بكرێت.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیه‌ندراوێکدا بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمانی كرد بۆ تەواوکردنی بڕگەکانی دانیشتنی (یەکەم)ی خولی پاییزەی ساڵی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، له‌سه‌ر خێر بڕیاره ئه‌مڕۆ کاژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ، كۆبوونه‌وه‌كه بكرێت.
ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌ندێ لایه‌نی سیاسیی كوردستان له هه‌وڵی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندان، چونكه له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردن كراوه، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م كراوه و به كراوه‌یی جێهێڵدراوه، ئیتر نه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و نه حكومه‌تی نوێ پێكنه‌هێنراوه.
بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هێشتا دیار نییه چه‌ند لایه‌ن به‌شدار ده‌بن، بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه نیسابی قانونی بۆ دانیشتنه‌كه ته‌واو نه‌كرێت.
بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان پێویسته 50+1 ی ئه‌ندامان ئامادەبن، به‌ڵام به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی حزب و لایه‌نه براوه‌كانی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن له دانیشتنه‌كه، هیوایه‌كی وا نییه دانیشتنه‌كه بكرێت، مه‌گه‌ر سوپرایز و پێشهاتی چاوه‌ڕواننه‌كراو رووبدات، چونكه لێره‌وله‌وێ هه‌ڵوێستی جیاوازی هه‌ندێك په‌رله‌مانتار خراوته‌ڕوو، كه حزبه‌كانیان به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه ناكه‌ن.
هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له 20.10.2024 ئه‌نجامدرا و دواتر له 2.12ی هه‌مان ساڵ دانیشتنی یه‌كه‌م كرا و به كراوه‌یی جێهێڵدرا.
هه‌ر بۆ بیرهێنانه‌وه، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌م به‌م جۆره بوو:
پارتی دیموکراتی کورستان 39 کورسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 23
نەوەی نوێ 15
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 7
هەڵوێست 4
بەرەی گەل 2
بزووتنەوەی گۆڕان 1
سۆسیال دیموکرات 1
کۆمەڵی دادگەری 3
پێکهاتەکان 5