ساڵانی خزمەتیشیان بۆ حساب دەکرێت

وەزیری دارایی عێراق: فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێن بە هەمیشەیی

کوردستان جەلال

وەزیری دارایی عێراق بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی راگەیاند و دەڵێت، ساڵانی خزمەتیشیان بۆ حساب دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 16.11.2026 فالح ساری وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، “ئاڕاستەیەک هەیە بەرەو کۆتاییهێنان بە دۆسیەی گرێبەست و کرێکارانی رۆژانە لە رێگەی بەهەمیشەییکردنیان لەسەر میلاکی هەمیشەیی و ساڵانی خزمەتی پێشووشیان بۆ هەژمار دەکرێت”.

ئەوەشی وت، “بودجەی ساڵی 2027 بەم زووانە لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند دەکرێت، ئەوەش دوای پێداچوونەوەی تەواوەتی بە بڕگە داراییەکانیدا”.

بە وتەی وەزیری دارایی عێراق، “هەوڵی جددی حکومی هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی خەرجییە گشتییەکان و بەهێزکردنی سەقامگیریی وەزیفی و دارایی لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا”.