شەش ئامێری فلتەری هەوا گەیشتە نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی
لە سلێمانی
شەش ئامێری فلتەری هەوا گەیشتە نەخۆشخانەی منداڵان
ئەحمەد مستەفا
دامەزراوەی فیدراسیۆنی جیهانی کورد، شەش ئامێر بۆ فلتەری هەوا لە جۆری (uvcclean AirTube UVC 600) وەک دیاری بۆ نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمان دابین کرد.
ئەم ئامێرانە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە باشترکردنی پاکوخاوێنی و کوالێتی هەوای ناو نەخۆشخانە و هەروەها پاڵپشتیکردنی کەرتی تەندروستی.
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەکە لە هەمان کاتدا سوپاسی ئەم هەنگاوە مرۆیی و پشتگیرییەی کردووە و هیواخواز بووە کە دامەزراوەی فیدراسیۆنی جیهانی کورد بەردەوام بێت لە خزمەتکردن و پاڵپشتیکردنی دامەزراوە تەندروستییەکان.
ئامێری uvcclean AirTube UVC 600 جۆرێکە لە ئامێرەکانی پاککردنەوە و دژەپەنگ خواردنەوەی هەوا، کە بە تەکنەلۆژیای تیشکی ئۆلتراڤایۆلێتی جۆری UV-C کار دەکات.
چۆن کار دەکات؟
– هەوای ژوورەکە لە رێگەی دەرچەی تایبەتەوە دەکێشێتە ناو ئامێرەکە.
– هەوا بە تیشکی UV-C تێدەپەڕێت.
– ئەم تیشکە دەتوانێت ڤایرۆس و بەکتریاکانی ناو هەوا ناچالاک بکات.
– دواتر هەوای مامەڵەکراو دەگەڕێنێتەوە ناو ژوورەکە.
بۆچی لە نەخۆشخانەدا گرنگە؟
– کەمکردنەوەی میکرۆبەکانی ناو هەوا.
– یارمەتیدان بۆ باشترکردنی پاکوخاوێنی ژینگەی نەخۆشخانە.
– زیادکردنی ئاستێکی پاراستنی تەندروستی بۆ نەخۆش و کارمەندان.
– کەمکردنەوەی مەترسی بڵاوبوونەوەی هەندێک نەخۆشیی هەناسەیی.